مێژوو گەواهیدەرە کێ لە قۆناغە سەختەکاندا بەرپرسیاریەتیی وئومێدە
هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاساییی و دەرستوورى لەلایەک و هاوشێوەیەکى دوورگەیەکى بچووک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەزار رەنگى پڕ قەیران و هەڕەشەدا دەژین، لەم هەرێمەدا و بەتایبەت کاتێک سەیرى ئاڵنگارییە جدییەکانى دواى کۆرۆنا دەکەین کە ژیانیان وەستاند و دواى ئەوەش وەک هەمیشە کێشە و ململانێ سیاسییە بەردەوامەکان سەریان هەڵدایەوە و زۆر کەس ئومێدى لەبەر بڕابوو و زۆر کەسیش خۆى دابوو و داویەتە دەستی بەرژەوەندییە تەسکە کاتییەکان، مرۆڤێک بە هێزەوە و بەوپەڕى تواناوە، پرسی بەهێزبوون دەهێنێتە ناو فەرهەنگى سیاسی و بۆ جێبەجێکردنى ئەم کارەش، رووبەڕووى هەموو ئاستەنگ و بەربەستە ناوخۆیى و دەرەکییەکان دەبێتەوە و چوارساڵى پڕ قەیرانە دەستکردەکان و پیلانگێریی و هێرشە درۆن و مووشەکبارانکردن و گەمارۆدانى ئابوورى و سیاسى دژ بە کوردوکوردستان باشترین بەڵگەن.
نەناردنی مووچەی مووچەخۆران و برسیکردنی خەڵک، لەلایەن هەندێک لایەنى فاشیزمى کە کاریگەرییان لە سەر حکومەتی عێراقە وبە دیاریکراوى محەمەد شیاع سوودانى هەیە ، بە سیاسەتێکی هەڵە و کارێکی دوور لە ڕەوشتی مرۆڤایەتییە و چونکە ئەو جۆرە ڕەفتارە نامرۆڤانە و نالۆژیکیانەى کە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە بەرانبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی پەیڕەوی دەکەن، بە بێ ئەنجام و بە شکست بۆ خۆیان کۆتایی دێت و دەڵێن لە ڕابردووش کاری لەم شێوەیە زۆر دەرهەق بە کورد کراوە، بەڵام ئەوان لە نێو چوون و کوردیش مایەوە.
هەموو ئەو کارانەی دەسەڵاتدارانی بەغدا دەیکەن، ئاماژەن بۆ لاوازکردن و لە نێو بردنی حکومەتی هەرێم. یەکێکی تریش دەڵێ لە ڕابردووش هەنگاوی لەو جۆرەمان زۆر بینیوە، بەڵام چارەنووسی ئەوان لە نێو چوون و کۆتایی بوو، کوردیش بەهێزتر لە جاران لە گۆڕەپانەکەدا مایەوە.
.
بەدڵنییاییەوە ، ئەوانەى کە لە کاتە هەستیار وسەختەکاندا پشتیان لە هەرێمى کوردستان و حکوومەتەکە و گەلەکەیان کرد ، دەبێ باش ئەو راستییە بزانن کە ، کاتێک حکومەتێک کەسێکی بەهێز و پێشمەرگە ڕێبەرایەتی بکات، ئاوا بە ئاسانی لە نێو ناچێت و حکوومەتى کوردستان لە لایەن سەرکردەیەکى بەهێزەوە رێبەرایەتى دەکرێت ، بە پیلانگێرى و ناوخۆیی و دەرەکییئاسانی بە کەسانی شکستخواردووی حوکمڕانی بچووک نابێتەوە و لەنێو ناچێت، پێویستە ئەوانەی وا بیر دەکەنەوە پەند لە ڕابردوو وەربگرن و خۆیان بە دوور بگرن لەو جۆرە سیاسەتە.”پێشتر هەنگاوی لەو جۆرمان زۆر بینیوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەک بە دوای عێراقەوە، بەڵام چارەنووسی ئەوان لە نێو چوون و کۆتایی بوو، کوردیش بەهێزتر لە جاران لە گۆڕەپانەکەدا مایەوە، بەدڵنییاییەوە ئەو رەوشە بە سەرکەوتنى گەلى کورد تێپەڕ دەبێت و هەروەها بە ریسوایی و شکستی پەیڕەوانی ئەو جۆرە سیاستە فاشیزیمانە تەواو دەبێت.
شەرمەزارییەکى گەورەیە کاتێک خۆت بەکورد بزانی و دژایەتی دەسەڵات و خاک و نیشتمانی خۆت بکەیت.”
ئەو سیاسییە کوردانەی بەر لە عەرەبەکان قسەیان لەسەر لاوازبوون و لە نێو چوونی حکومەتی هەرێم دەکرد و پێیان دەڵێ : ئەو کەس و لایەنانە سیاسیی بەناو کوردانەى کە خاڵی لە هەستى کوردبوون و نەتەوەیی بوون، کە بەر لە ناحەزان و دوژمنان خۆزگەی کەوتن و لە نێو چوونی حکومەتە کوردییەکەی خۆتان دەخواست و لەو ڕووەوە کارتان دەکرد و واتان لە خەڵک دەگەیاند کە حکومەتی هەرێم هیچی لەسەر هیچ نەماوە و دهۆڵى رادەستکردنى نەوت و داهاتەکانتان لێدەدا گوایە فاشیزمەکانى بەغدا هەموو مانگێک مووچەو بودجەى شایستەى کوردستان دەنێڕن ، بەڵام ئێستا خۆتان بێدەنگ کردووە و ریسوایانە دەزانن چەندە شکستخواردوون ،بەڵام ئەوەى ماوەتەوە وەک هەمیشە لە ئەرکو وبەرپرسیاریەتییەکان گەل و نیشتیمانەکەى جێنەهێشتووە وبارزانى و حکوومەتى کوردستانە کە بەدڵنییاییەوە بەپشتیوانى خوا و خۆراگرى دڵسۆزانى ئەم نیشتیمان و سەرکردایەتیی بارزانى ئەم قۆناغەش بە سەرکەوتوویی دەرباز دەکرێت بەرەو داهاتوویەکى گەشتر و کوردستانێکى ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر .