نێچیرڤان بارزانی و ئەلینا رۆمانۆوسکی تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبووه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئەلينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى ره‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، "بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد."
وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی دەکات، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و رێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران."
ئەمڕۆ شەممە، 13-01-2024، لە بەغدا بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حیزبی رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە "شەهیدی میحراب" بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد.
دوای رێوەرەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، کۆبوونەوەی لەگەڵ نووری مالکی دەبێتە پێنجەم کۆبوونەوەی لەمڕۆدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی گوتی،"گفتوگۆيه‌كى جیدى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا." هه‌ردوولا هاوڕا بوون ''ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن.
لەکاتێکدا بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران یەکێکە لە دیارترین کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی "نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سوودانی جه‌ختى له‌وه كرده‌وه "ده‌بێت چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت."