نێچیرڤان بارزانی و فایەق زێدان بە ئامانجگرتنی پێشمەرگە بە 'زیان بۆ ئارامیی وڵات' دەزانن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و رایانگەیاند، کە بەئامانجگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە زیان بە ئارامی و سەقامگیریی وڵات دەگەیێنێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ فايه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، "هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتيان تاوتوێ كرد."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له رۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و يارمه‌تيدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به هێرشكردنه سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه كرد.
له‌مباره‌يه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون "كه ده‌بێ ئارامى و ئاساييشى وڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌يان به زيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا."
ئەم سەردان و زنجیرە کۆبوونەوانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدان، لەماوەی رابردوودا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی کوردی لە عێراق راگەیاندبوو، ئەوان رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکەن، بەڵام ئەرکی کوردە رەزامەندی لایەنە سیاسییەکان بەدەستبهێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمان کێشە لەبەردەم هەموارەکە دروست نەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکانیدا پرسی مووچە و هەمواری یاسای بودجە لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان تاوتوێ دەکات. پرسێکی دیکە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا جەختی لێدەکاتەوە، پرسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەو هێرشە بەردەوامانەن کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.