یاسا: داواكردنەوەی مافی دوای تەڵاق

یاسا: داواكردنەوەی مافی دوای تەڵاق

 

مارەییەكەم قورئانێك یان چەپكە گوڵێكە، بەڵام ئێستا تەڵاق دراوم، ئایا دەتوانم مارەییەكەم بە ئاڵتون وەربگرم؟.

 لەم حاڵەتەدا ئافرەتی تەڵاقدراو دەتوانێت داوای مارەیی هاوشێوە بكات، مارەیی هاوشێوە واتە ئەو مارەییەی بۆ ئافرەتێكی ناو خێزانەكەی، یان عەشیرەتەكەی كە لە ڕووی تەمەن و بڕوانامە و باری گوزەرانەوە هاوشێوەیەتی، بۆ نمونە ئامۆزاكەی یان خالۆزاكەی كە ٣٠ مسقاڵی بۆ كراوە، ئەمیش وەك ئەوان داوای بكات كە هاوشێوەین.

 

 

Top