ســـهرۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باليۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز د. ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نوێى نه‌مسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له به‌ڕێز ناسى كرد كه پله‌ى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى له عێراق بۆ باڵيۆزخانه به‌رز بووه‌وه و به‌ڕێزيان وه‌ك باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى نه‌مسا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى سياسى، ئابوورى و كولتووريدا. له‌مباره‌يه‌وه باس له نيازى نه‌مسا بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان كرا.
دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.