ئامادەكردنی ماسكی قژ بە تۆوی كەتان

ئامادەكردنی ماسكی قژ بە تۆوی  كەتان

زۆر ڕێگە هەیە بۆ بەكارهێنانی تۆوی كەتان لە ڕۆتینی چاودێریی قژدا، كە لە چارەسەركردنی قژدا بۆ بەهێزكردن و خۆراك پێدان بەسوودە، ئامادەكردنی ماسكی قژ بە تۆوی كەتان، كە بە كیراتینێكی سرووشتی بۆ قژ دادەنرێت، بەم ڕیگەیانە دەبێت.

ماسكی تۆوی كەتان بۆ شێداركردنی قژ: دوای كوڵاندنی چارەكە كیلۆیەك تۆوی كەتان لەگەڵ ئاو، تێكەڵەكە بپاڵێوە و بیهێڵەرەوە تا سارد دەبێتەوە، دوو كەوچكی چێشت جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ سێ دڵۆپ لە یەكێك لەو زەیتە سرووشتیانەی كە سوودی بۆ قژ هەیە، وەك زەیتی بادەم یان زەیتی لاڤاندەر تێكەڵ بكە، پاشان بە یەكسانی بیدە لە پێستی سەر و تاڵەكانی قژت، پێویستە ٣٥ خولەك چاوەڕێ بكەیت، دوای ئەوە قژت بە ئاو و شامپۆ بشۆ.

هەفتەی دووجار ئەم ماسكە دووبارە بكەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامی دڵخواز بەدەست بهێنیت.

Top