ئاو دروستكردن

ئاو دروستكردن

كارلێكی هایدرۆجین و ئۆكسجین ئەنجامە مەترسیدارەكانی لێ دەكەوێتەوە، بەو پێیەی بڕێكی زۆر وزەی گەرمی و ڕووناكی دەردەدات، لەكاتێكدا هایدرۆجین توخمێكی سووتێنەرە و ئۆكسجین توخمێكە یارمەتیدەرە لە داگیرساندندا، تەنیا پێویستمان بەو دوو توخمە هەیە تا بتوانین بۆمبێكی گەورەی لێ درووست بكەین، كە بەپێی قەبارە و بڕی ئەو دوو توخمە، واتە تا قەبارەی تاقیكردنەوەكە گەورەتر بێت، تەقینەوەكە گەورەتر دەبێت، واتە ئەگەر بمانەوێت بڕێك ئاو درووست بكەین كە بەس بێت بۆ دابینكردنی پێداویستیی دانیشتوانی جیهان، ئەوا دەتوانین بۆمبێك درووست بكەین كە زەوی بتەقێنێتەوە، هەروەها بەدەستهێنانی گازە هایدرۆجینییەكان، H2، و ئۆكسجین، O2، پرۆسەیەكی زۆر گرانبەهایە، بەتایبەتی كە پێویستمان بە بڕێكی زۆر لەو دوو گازە هەیە، دواتر پرۆسەی دانانی پێكەوە لە وێستگەیەكدا دێت، كە بۆ ئەمە دامەزراوە، ئەمەش پێویستی بە زانیارییەكی بەرز و تەكنەلۆژیا هەیە، بۆ ئەوەی لە كۆتاییدا بڕێكی كەم ئاو بەرهەم بهێنێت.

Top