لە ئوسترالیا هێرشبەرێك بە چەقۆ چەند كەسێكی بریندار كرد

لە ئوسترالیا كەسێك لەناو بازاڕێكی قەربالغ هێرشی كردۆتە سەر خەڵك و لە ئەنجامدا چەند كەسێكی بریندار كردووە.
پۆلیسی ئوسترالیا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی چەقۆ لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا 5 کەس برینداربوون و هێرشبەرەکەش لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە چەند شوێنی جیاجیا ئەم هێرشەی ئەنجامداوە.
پۆلیسی ئوسترالیا ڕاشیگەیاند، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێرشبەرەکەش دەستگیرکراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل