یانەی هەڵەبجەی شەهید كێشەی دارایی هەیە
یانەی هەڵەبجەی شەهید كێشەی دارایی هەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەڵەبجەی شەهید بەشدار لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ئەم وەرزە لە كۆی ئەنجامدانی چوار یاری لە خولەكە تەنیا خاوەنی 2 خاڵە و هیچ یارییەكی نەبردۆتەوە و دوو یاری یەكسان و دوو یاریش دووچاری شكست بووە، هەڵەبجەییەكان دڵخۆشن بە هەبوونی تیپێك كە نوێنەرایەتی شارەكەیان دەكات لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان، لە بارەی بارودۆخی تیپەكەش ئەردەلان سەلاح سەرۆكی یانەی وەرزشی هەڵەبجەی شەهید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: خۆتان دەزانن بارودۆخی زۆربەی یانەكانی كوردستان بە پلە یەك و نایابەوە لە قەیرانی دارایین بە یانەی هەڵەبجەی شەهیدیشەوە، یانەكەی ئێمەش بێبەش نییە لەم كێشە داراییە، تیپەكەمان تیپێكی زۆر باشە و ڕاستە لەم چوار یارییە بارودۆخمان باش نییە هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە دوو مانگە مووچەی یاریزانەكانمان نەداوە، وە ڕاستگۆیانەش دەدوێن كە ئەم وەرزە تەنیا بۆ مانەوە هەوڵ دەدەین، هۆكارەكەشی دیارە كە نەبوونی توانای دارایی باشە لە یانەكەمان.
كارزان كانەبی