شەوی ڕابردوو ئیسرائیل لانیکەم ٢٥ فەلەستینی کوشت

شەوی ڕابردوو ئیسرائیل لانیکەم ٢٥ فەلەستینی کوشت

 

 

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئۆردوگاکانی دیرئەلبەلەح، نەسیرات، مەغازی و ناوچەی ئەلزەوایدە لە ناوەندی غەززە لانیکەم ٢٥ کەس کوژران.

شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەمپەکانی پەنابەرانی دیرئەلبەلەح، نەسیرات، مەغازی و ناوچەی ئەلزەوایدە لە ناوەندی غەززە. بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان لەو هێرشانەدا ٢٥ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی "وەفا"، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل مزگەوتی "مهاجرین" و "سەحابە"یان لە کەمپی مەغازی و مزگەوتی "فەرقان" لە کەمپی دێر ئەلبەلاح بۆردومان کردووە.

هەروەها بینای ئەنجومەنی ئەلسەلا لە کەمپی مەغازی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.

هەروەها هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئیسرائیل بە چەکی دۆشکە بەرەو ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری غەززە تەقەی کردووە.

سوپای ئیسرائیل بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵی خێزانێکی فەلەستینی لە باشووری غەززە کردە ئامانج و ژمارەیەکی زۆریان کوژران و بریندار بوون.

هەروەها تانکەکانی سوپای ئیسرائیل کەمپەکانی بوریج، نەسیرات و مەغازییان کردە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top