هەولێر، پشتی سەریبڵندە و ڕکێفی قەڵای هۆلاکۆ بەزێنە ، بەردی ئەلحەدە
لەکاتێکدا جەماوەری گەلی کوردستان بەگشتی ولە نێویشیاندا هەولێری پایتەختی کوردستان دواساتەکانی ساڵێکی تریش لە نێوستەم وبە سیاسیکردنی پرسی بودجە و مووچەدا بەرێ دەکەن ، بەغدای باخچەی پشتەوەی تارانی سەرروباری دیجلە نەک هەر مێشیش مێوانی نییە ، بەڵکوخۆی وانمایش دەکات دروستبوونی قەیرانی دارایی و قەیرانی سیاسی وئاژاوە وناسەقامگیرییەکان کۆمەڵە هۆکاریان لە پشتە ئەو تێیدا ئەستۆپاکە.
وێرای ئەوە خەڵکی کوردستان هەروەک جاران بە هێمنی وتەبعی میواندۆستی و شارستانی وشەکر باری خۆی ولە کەشوهەواوسروشتی زستانەی دا، دوا ساتەکانی دیمەنی خۆشی وئاهەنگەکانی سەری ساڵی تازە وەک پایتەختانی دونیای شارستانی لەگەڵ گەشتیاران بە ئارامی لە ئامێزدەگرێ کەچی لە دوێنێ شەوەو لە شەوی 30 لەسەر31وە دڕۆنەکان هی هەرگروپ ومیلیشیایەک بن بە میلیشایای ڕاگەێندراوی
ناسراو یا ڕانەگەێندراوی نەناسراوەوە لەماوەی شەوڕۆژێکدا لە شەوی شەممە لە سەر یەکشەممەی 31-12-2023 چەندین جارو چەندین شوێنی جیاجیای سنوری شاری هەولێریان کردە ئامانج و هێڕش وپەلاماریان هێناولە بۆمباباران کردنیاندا درێغیان نەکرد .
ئەوانە دیوی دیاری ڕووداوەکەن ، لەلایەکەی تردا دیوە شاراوەکەی ، بە پاساوی شەڕلە نێوان ئیسرائیل وفەلەستین دایە وبۆتۆڵەسەندنەوەی غەزە بەڵێنیی بەردەوامی ئەم جۆرە پەلاماروهێرشانە بۆسەر هەولێری پایتەختی کوردستان دەدەن .
دیوە شاراوەکەی هێرشبەرودڕۆنەکان لەکاتژمێر یازدەی شەوی 30-12-2023 لەهەولێرەوە دەمامکەکەی کەوتە ئەوگۆڕە وپێشهات ومەبەستەکانی بە دیارکەوتن
کە دڕۆنەکان لە کێوە و چۆن دێن و ئاراستە و ئامانجیان چ یەو کێندەردەپێکن..؟
ئەو دوو دڕۆنە بۆمبڕێژکراوەی هێرشیان کردە سەربارەگای هێزی پێشمەرگەی
کوردستان لەسنوری پیرمام -هەولێرخاڵی سەرەتای دەستپێکردنی مەترسیەکەیە. پشئەستووری وبێ منەتی و نەترسانی ئەو گڕوپ ومیلیشیایانە لەو ساتەوە نادیاری ئایندەیەکی ناڕوونی ناسەقامگیری پڕلە ئاژاوەی لێ دەبینرێ وحکومەتی بەغدا پێی خۆش بێ یا ناخۆش لەبەردەم ئەگەرەکان وسەنگی مەحەکی ئەو گروپانە دایە .
لە کاتێکدا هەولێری پایتەختی کوردستان سەنتەری کۆکەرەوەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرستانی داعشە و ناوەندی بەرژەوەندی وڵاتانی دونیایە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان وهێزی قارەمانەی پێشمەرگە تەلیسم شکێنەکانی تیرۆرستان پارێزەری یاسای و دەستوری ئەوهەرێمەن کە بە مێرگی ئاوەدانی و پێکەوە ژیانی ئاشتی و تەبای بەناوبانگەو تاکە ناوەندی دیموکراتییە لە نێوناوەند تۆتالیتارییەکانی ناوچەکە دا ، دەستەوەستان ناوەستێ .
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سیناریۆویارییەکانی پشت پەردەی ڕووداوەکانی بۆردومان و هێرشی دڕۆنەکان و مووشەکبارانکردی ناوچەکان
تێدەگات ونایەوێ پەلکێشی شەڕێک بکرێ کە ( نە ناقە نە جەمەل) ی تێدانییە.
بۆیە حەق وایە هەمووان سەیری هەولێری ئاوەدان و خودان بڕیاری سیاسی و ئیرادەی پۆڵاینی قارەمانە وپایتەختی خۆڕاگری کوردو کوردستان بکەن کە ئەو پشتی سەریبڵندە و ڕکێفی قەڵای هۆڵاکۆ بەزێنە ، بەردی ئەلحەدە .
هەولێر 31-12-2023