مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی زاگرۆس فەتاح ئاغا كرد، بۆ كۆچی دوایی دایكی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی زاگرۆس فەتاح ئاغا كرد، بۆ كۆچی دوایی دایكی.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتاح ئاغا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

زاگرۆس فەتاح ئاغا ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Top