ئۆکرانیا: ڕووسیا بە ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهید" هێرشی کردۆتە سەر خاكەكەیان

ئۆکرانیا: ڕووسیا بە ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی

 

 

 

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا هێرشە سەربازییەکەی ڕووسیای بە ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهید" ڕاگەیاند.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری "شاهید"  هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕووسیا شەوانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "شاهید" لە کریمیا و ناوچەی کراسنۆدارەوە هێرشی کردووەتە سەر خاکی ئۆکرانیا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی میکۆلایڤ، ئۆدێسا، خێرسۆن، دنیپرۆپیترۆڤسک، ڤینیتسیا، زاپۆریژیا، خمێلنیتسکی و کرۆڤۆگراد چالاکە.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا هەروەها ڕایگەیاند، کە بە گشتی ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بینراون و ٣٢ فڕۆکەیان تێکشکێنراون.

زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی نەکەوتوونەتە خوارەوە، ناوچەکانی هێڵی پێشەوەیان کردە ئامانج، لەنێویاندا ناوچەی خێرسۆن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top