بەهۆی تەقینەوە لە کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی لە ئەندەنوسیا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی نیکل لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
"بەپێی لێدوانی « دیدی کۆرنیۆن»، وتەبێژی ناوچەی پیشەسازی مۆرۆلی، ئەم ڕووداوە نزیکەی کاتژمێر ٥:٣٠ سەرلە بەیانی لە کارگەی پۆڵای کۆمپانیای PT ئەندەنوسیا لە دورگەی سولاویزی ڕوویداوە". کە تێیدا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 39 کەسیش برینداربوون ".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، كە کوژراوەکان ٧ کەسی ئەندەنوسیا و ٥ کەسی بیانین.
گوڵان: سەردار خەلیل