هونەرمەند نەریمان بابان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی,گۆرانیبێژی دیاری كورد(نەریمان بابان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .
نەریمان بابان لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (تاو) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە نەریمان خۆی تێكست و مێلۆدی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو (شڤان كابان) كاری دابەشكردنی موزیكی گۆرانییەكەی ئەنجامداوەو (میران میرانی) كاری ریكۆرد و میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی كردووە,هەروەها (هەرمان شێرزاد)كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی