حیزبوڵای لوبنان هێرشی کردە سەر 3 ناوەندی سەربازی ئیسرائیل

حیزبوڵای لوبنان هێرشی کردە سەر 3 ناوەندی سەربازی ئیسرائیل

 

 

 

گروپی حیزبوڵڵای لوبنان ٣ بنکەی سەربازی ئیسرائیلی لە سنووری ئەو دوو وڵاتە کردە ئامانج.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندنە بڵاوکراوەیە، گرووپی حیزبوڵڵا بە مووشەکی برکان ناوەندی سەربازی ئەلڕەهابی لە باکووری ئیسرائیل کردۆتە ئامانج.

هەروەها حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: کە هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەیەکی تۆپخانە و بنکەیەکی دیکەی سەربازی ئیسرائیل لە نزیک سنوورەکان.

دەوترێت، کە لە ٨ی ئۆکتۆبەرەوە لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ١١٧ ئەندامی حیزبوڵڵا و ٦ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.

هەروەها لە ئەنجامی ململانێی نێوان هەردوولا 24 هاووڵاتی سڤیلی لوبنانی و 5 هاووڵاتی سڤیلی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top