بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە باکووری هیندستان ڕوویدا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە ناوچەی لداخی لە باکووری هیندستان هەژاند.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی لداخ لە باکووری هیندستان ڕوویداوە.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە ئاماژەی پێکراوە، ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی 36.3 کیلۆمەتر و 30 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری پادوم ڕوویداوە.
ئەم بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی دارایی لێ نەکەوتووەتەوە.
هەروەها سەنتەری نیشتمانی بومەلەرزەزانی هیندستان (NCS) هێزی ئەم بوومەلەرزەیەی بە 5.5 پلە ڕاگەیاند.
هەروەها ئەم بوومەلەرزەیە لە شاری کارگیل هەستی پێ كراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل