پارتی ، لەکەرکووک سەردەکەوێ هاوکێشەکانیش ئاوەژوودەکاتەوە    

پارتی ، لەکەرکووک سەردەکەوێ  هاوکێشەکانیش ئاوەژوودەکاتەوە    

 

  ئەم خوازە رەوانبێژییە ( کوردستان ، بۆ پارتی دیموکراتی کورستان ، شەکرە و کەرکووک ، شیرنترە) هەرلە سەردەم و قۆناغی سەرەتایی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولەوە تا رۆژی ئەمرۆی رۆژانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ،  ئەوراستییانە سەلمێنراوە پرسی کەرکووک، هەردەم وەک پرس وبابەتی بنچینەیی وسەرەکی گفتوگۆکانی پرسە نەتەوەیی ونیشتمانییەکان بووە  لای پارتی دیموکراتی کوردستان بە بایەخەوە وەرگیراوە و هەژمارکراوە .  

ئەو خوازە و خواستنە ڕەوانبێژییە (کوردستان شەکرە وکەرکووک شیرینترە ) ،   دەمانگەڕێنێتەوە ڕۆژانی گفتۆگۆی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول وڕژێمی ئەوسای بەعس لە سەرەتاکانی ساڵی 1974 وبەرلە هەڵگیرسانی شەڕ لەلایەن بەغداوە و

  ڕازی نەبوونی سەرکردایەتی شۆڕش وسەرۆک ومستەفا بارزانی نەمرنەک بە سازشکردن لەسەر پرسی کەرکووک ، بە ڵکو رازی نەبوون بە دواخستنی بڕگە و

 بابەتەکانی تایبەت بەو پرسە بۆ ماوەی چەند مانگێکی دی .

 هەروا دەمانگەڕێنێتەوە بۆساڵی 1972 وهەوڵە تیرۆریستییەکەی ئەوسای رژێم

کە  بۆ لە ناوبردنی سەرۆک مستەفا بارزانی نەمر و شۆڕش درا .

ئامادەیی کەرکووک لەم دوو روداوە مێژووییەدا و لە نێوخەباتی سیاسیی وخەباتی  چەکداری پارتی دیموکراتی کوردستاندا،بایەخ وپێگەی جیۆسیایی و ئابووری ئەو  شارە دەسەلمێنێ لە نێو پرسەکانی تایبەت بە دۆزی کوردو گەلی کوردستانەوە  .

لە سەردەمی ئەمڕۆماند لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە لە دوورکەوتنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەرکووکەوە ، ئەوراستییانەش سەلمێندراو

بینران لەوهەموو نەهامەتیمی وماڵوێرانییەی بەسەرهاوڵاوتیان ودانیشتوانەکەی

هاتبێ وهەرچی دەردەسەری وجێهێشتنی خاک  وبەرژەوەندییەکان و ئاوارەیی وتیرۆروتۆقاندن وهەڵکوتانەسەرزەوی زاری کشتوکاڵی ومافەکانی مەدەنی و  شارستانی کەرکووکییەکان بووبێ  لەکارگەکانی نەوت و فرمانگە میرییەکاندا لە دووری ولەو بۆشاییە سیاسیی ولە ئامادەنەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بووە و لە غیابی پارتییەوە سەریان هەڵداوە .

پارتی، لە کەرکووک نەک هەر پارسەنگی هێزی سیاسیی و سەربازی ڕاگرت ، بەڵکوزۆربەی هەرە زۆری دەستکەوتی بۆ بەرژەوەندی و سوود و قازانجی  کورد و کوردستانیەتی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی ماددەی 140هێنا دی و چونکە زۆربەی برگە وبابەتەکانی ئەو ماددەیەی بەهێمنی وبەڕانەگەێندراوی ودوورلە  فابریقەکانی میدیا هێنادی . ئەم سیاسەتە ژیرو حەکیمانەیە بەجۆری خۆی نواندن  نەک هەر بەغدا بەڵکو تاران وئەستەمبوڵیش سەرسامی  ژیریی وئایندەبینی جەنابی  سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بوون لەبەرامبەرکەرکووک و چۆنیەتی بەرێوەبردن و ئیدارەدانی ئەو شارە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە تا سنووری زنجیرە چیاکان وحەوزی حەمرین ونزیک بەهەردوو پارێزگای دیالاو سەلاحەدینی هاوسنوور لەگەڵ بەغدا .   

ئەومافانە کە کەمترین مافی کەرکووکیەکان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو، هەرلە بەدرە وجەسانەوە تا شنگال و دەورو بەری بە ئامادەبوونی سیاسییانەی  پارتی دیموکراتی کوردستان ودەسەڵات وهێزو توانای  پێشمەرگەی کوردستانەوە سەنگ و پێگەی ڕەنگین و سەنگینی بە خودی پارێزگاری کەرکووک و تەواوی کوردستانییانی ناوچەکان بەخشی بوو،بەرادەیێ  

سەرکەوتنی ریفڕاندۆمی سەربەخۆی کوردستان لەوناوچانەداهاوکێشەکانی بەرەوو ئارستەی سەربەخۆی و هاتنەدی ئاوات و ئامانجی دێرینی کوردو کوردستانیان دەبرد .

ترس لە هاتنەدی ئاوات وئامانجی کوردو کوردستانیانی کەرکووک وناوچەکانی

دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مادەی 140  ئەو مادەیەی نەیارو دژانی کورد لە بەغدا بە مادەی ماوەبەسەرچوو وئێسکپایەربووناوزەدیان

کردبوو،هۆکارێک بوون لەوهوکارگەلانەی کە 16 ی ئۆکتۆبەریان هەڵگیرساندو

کوودەتایان بەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان وپارێزگاری شەرعی کەرکووک

داکرد و قەوماندیان .

لەوێ رۆژێوە لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەموو هێز و لایەنە ئازادیخوازەکان و خەڵکە

تێکۆشەرو ڕەسەنەکەی کەرکووک و کەرکووکییەکان بە ئومێدی ئەوەن جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان لە 18ی ئەم مانگەدا بە خەباتی دیموکراتییانەی شارستانی هاوسەنگی سیاسیی وئیداری،توانای سەربازی وئابووری بۆکەرکووک وکەرکووکییەکان بگڕێنێتەوە ومافیداگیرکراو و لەدەست چوویان پێ ببەخشێتەوە  .

پارتی دیموکراتی لەم پرۆسە دیموکراتییەدا سەردەکەوێ وهاوکێشەی نەیاروناحەز ئاوەژوودەکاتەوە هانی هانییەکانیش بە ماقڕێ ناکڕێ .

هەولێر 15-12-2023

 

 

  

 

 

 

 

Top