هەولێر بەلێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدراوە

هەولێر بەلێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدراوە

هەولێر بەلێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدراوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر لە شەش یاری ڕابردووی خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئاست و ئەنجامی وەكو پێویست نەبووە، ئەم ئەنجامەش هاندەرانی یانەكە دڵگران كردوە كە ئەنجامیان وەكو پێویست نەبووە، و چوار شكست دووچاری یانەكە بووە لە خولەكە، هۆكاری ئەم ئەنجامە خراپانە بۆ خراپی باری دارایی دەگەرێنەوە لەم بارەشەوە دیدارحامد ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: دەمەوێ لە رێگەی گۆڤاری گوڵانەوە ئەوە ئاشكرا بكەم، كە یانەی هەولێر تەنیا تیپی خولی عێراقی نییە، لە سەرجەم كارو چالاكییەكان ئەنجامی زۆر باشمان هەیە بگرە زۆربەیان هەر یەكەمین، بەڵام داخی گرانم یانەی هەولێر لە یەك شوێن سەیر دەكرێت ئەویش خولی عێراقییە، ڕاستە خولی عێراقی سەرتاسەرییە و گەورەیە، بەڵام لە سەرجەم چالاكییەكانمان لە ئەنجامی زۆر باش داین، كەمی دارایی و پارە لە یانەی هەولێر ئێمە وەكو دەستەی كارگێڕی یانەكە هەموومان بەرزكردۆتەوە بۆ سەرووی خۆمان تایبەت بە كەسانی وەرزشی بە نوسراو ئەوەمان ڕوونكردۆتەوە كە مانگانە یانەكەمان چەندی پێویستە و چەندیش داهاتمانە و خەرجیشمان دیاری كردوە، بەلێنی هاوكاری كردنمان پێدراوە لە لایەن ئەو كەسایەتیە وەرزشییە و كە نابێ یانەی هەولێر لەم دۆخە بێت، خۆشتان دەزانن یانەیەكی وەكو هەولێر بە پارە بەرێوەدەچێت و بە پارە كار دەكرێت، هەر چەندە حكومەت لە ئێستادا لە قەیرانێكی دارایی قول دایە، بەلێنی ئەوەمان پێدراوە لە داهاتوو كێشە داراییەكانمان بۆ چارەسەر دەكرێ، سەبارەت بە هۆكاری خراپی ئاستی تیپەكەمان لە زۆربەی یارییەكان ئاستی باشمان پێشكەش كردووە، بەڵام چانس یاوەری تیپەكە نەبووە لە گۆڵ تۆماركردن، دڵنیایی بە هەموو هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر دەدەین كە یانەكەمان دەگەرێتەوە ئاستی جارانی خۆی و پاڕساڵیش لە ئاستێكی خراپ بووین لە سەرەتا دواتر چووینە ریزەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان.
كارزان كانەبی

Top