یانەی ڕانیە دەچێتە قۆناغێكی باشتر

یانەی ڕانیە دەچێتە قۆناغێكی باشتر

یانەی ڕانیە دەچێتە قۆناغێكی باشتر
یانەی وەرزشی ڕانیە ئەم وەرزە بۆ یەكمجارە لە مێژووی یانەكەی كە بەشداری خولی نایابی یانەكانی كوردستانی كردووە، بەڵام لە حەوت یاری ڕابردوو تەنیا خاوەنی حەوت خاڵە، ژمارەی خاڵەكانیشی نزیك لە یانەكانی تر، بۆیە ئەم وەرزە یانەكە بەسەرپەرشتی مامۆستا رەفیق سەعید دەیەوێت كێبڕكێ بكات لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە كە خولەكە هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، لەم بارشەوە مامۆستا رەفیق سەعید ڕاهێنەری یانەی ڕانیە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە لە خولەكە حەوت یاریمان ئەنجامداوە و دووبراوە بووین و یەك یاری یەكسان بووینە، چوار یاریش دۆڕاوین، بەڵام دۆڕانەكانمان بە جیاوازی یەك گۆڵ بووە، ئاستیشمان لە زۆربەی یارییەكان باش بووە بەهەلەی بچووك دۆڕاوین، لە رووی گرفتەكانیش گوتیشی " هیچ گرفتێكمان نییە لە ڕووی ئیداری و هونەری و یاریزانان و دارایش گرفتی ئەو تۆمان نییە، تەنیا گرفتی گەورەمان ئەوەیە كە تیپەكەمان تیپێكی تازەیە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بۆیە كەسایەتی تیپەكە هەندێكی دەوێ بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەین و پێویستمان بە كاتە، دەمانەوێ تیپەكە بەهێزتر بكەین لە ڕووی كەسایەتی ناویاریگا و گۆڵ كردن و بەرگری كردن، پێویستە تیپەكەم لەم ڕوانگەیەوە بەرەوپێش بچێت، بۆ یارییەكانیش لە هەموو یارییەكان ئەدامان زۆر باش بووە بەشێوازی تەكنیكی زۆر باشە، یاریزانەكانیشمان تێگەیشتنیان بۆ بیرۆكەكانی من زۆر باشە، تەنیا گرفتی ئێمە لە پێشەوەی یاریگایە لە 15خولەكی كۆتایی ناتوانین باڵا دەستی خۆمان بنوێنین و گۆڵ تۆماربكەین ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ كوالێتی یاریزانانمان لە پێشەوە دەبێت تیپەكە بەرەووپێشتر ببرێت، باوەڕ ناكەم هیچ گرفتێكی گەورە لەم تیپە هەبێت.
كارزان كانەبی

Top