پاڵەوانیەتیەكی شەتڕەنجی یەك رۆژە بەرێوەچوو
پاڵەوانیەتیەكی شەتڕەنجی یەك رۆژە بەرێوەچوو
زاگرۆس نانەكەلی
سەرپەرشتیاری شەتڕەنجی یانەی هەولێر محەمەد خەلیل بەهاوكاری كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری پەروەردەیی پاڵەوانیەتیەكی شەتڕەنجی یەك رۆژە بۆ (26) یاریزانی كوڕ و كچ بەرێوەچوو.
سەبارەت بە پاڵەوانیەتیەكەبەرێوەبەری كۆمەڵگەكە مامۆستا شەپۆل فاخیر مێرگەسۆری گوتی : بێگومان خۆشحاڵین بەمجۆرە پاڵەوانیەتییانە،ئێمە جگە گرنگیدان بە زانست و پەروەردە،گرنگی بەكاری هونەری وەرزشیش دەدەین وئەمە دووەم ساڵە بەهاوكاری یانەی هەولێر ئەم پاڵەوانیەتیە دەكەینەوە،وەرزش یەكێكە لەفاكتەرە گرنگەكان قوتابی وخوێندكار خۆی بدۆزێتەوە و جولە بە مێشك و هزری بكات بەتایبەتی لە شەتڕەنج،هەروەها پلانی ترمان هەیە لەگەڵ خوێندگاكانی هەولێروبگرە لە كوردستانیش پاڵەوانیەتی بكەینەوە لە شەتڕەنج و تۆپی پێ ویارییەكانی ترش وهەروەها هونەریش بەهەمان شێوە.
دواتر محەمەد خەلیل سەرپەرشتیاری شەتڕەنجی هەولێر گوتی : دەمانەوێت لەهەموو كوردستان شەتڕەنج بڵاوبكرێتەوە وئامانجیش كردنەوە و هێور بوونەوە وژیری هزر و عەقلی قوتابیە ئازیزەكانمانە،كە زۆر سودمەند دەبن بۆ ئەوەی لە بێزاری وجەنجاڵی دووربكەونەوە و شەتڕەنج بیانخاتە سەر ڕێڕەوی دانای و زانای،ئومێد دەكەم ئەم چالاكیانە بەردەوامی هەبێت و سوپاس بۆ مامۆستا شەپۆڵ فاخیر مێرگەسۆری كە هاوكار وپاڵپشتێكی باشی كردین بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیەتییە.
لەكۆتایی و ئەنجامی یاریزانە سەركەتووەكان راگەیاندرا وبەمشێوەیە بوو :-
لە كوڕان
سوهەیب هۆگر ... پلەی یەكەم ... چوار خاڵ.
باوان كاوە .... پلەی دووەم..... چوار خاڵ.
محەمەد ئیدریس ... پلەی سێیەم .... سێ خاڵ.
لەكچان
ئاڵا سەردار ... پلەی یەكەم ... 2:5خاڵ.