لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ باشووری غەززە لانیکەم ٢٧ فەلەستینی کوژران
![لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ باشووری غەززە لانیکەم ٢٧ فەلەستینی کوژران](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20231214220248_original_1.jpg )
بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری کەرتی غەزە بەلانیکەم 27 فەڵەستینی کوژران.
سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد، هەروەها شارەکانی خان یونس و ڕەفع لە باشووری ئەم ناوچەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی "وەفا"، هێزەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکدا بۆ سەر بنەماڵەكانی عاشور و ئەبوزیا لە شاری ڕەفەع لانیکەم ٢٧ فەلەستینیان کوشتووە.
هەروەها یەکینەکانی تۆپخانەکانی ئیسرائیل چەند گەڕەکێکیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و شاری "جەبالیا" لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل