محەممەد عەبدولخالق زۆر حەزم دەكرد شاری هەولێر یانەیەكی باسكەی هەبووایە
محەممەد عەبدولخالق زۆر حەزم دەكرد شاری هەولێر یانەیەكی باسكەی هەبووایە
یانەكانی بەغداد بەردەوام چاویان لە سەر یاریزانە ئەستێرە كوردییەكانە بەهۆی نەبوونی یانەی زۆر لە شارەكانی كوردستان، یانەكانی شارەكانی تری عێراقی ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی یاریزانە كوردەكان ببەنە ریزی یانەكانیان، محەممەد عەبدولخالق كوڕی شاری هەولێر و یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی شاری هەولێر و عێراقیش بۆ ئەمساڵیش گرێبەستی لەگەڵ یانەی دیفاع جەوی شاری بەغداد تازە كردۆتەوە بۆ بەشداری كردن لە خولی نایابی یانەكانی باسكەی عێراقی، لەم بارەشەوە محەممەد عەبدولخالق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بۆ هەر یانەیەك كە یاری دەكەین گرێبەستەكەمان بۆ دووساڵە، بۆ ئەمساڵ دوای رێگەپێدانم كرد بۆ ئەوەی بچمە یانەیەكی تر، بەڵام بەرپرسانی یانەی دیفاع جەوی رێگەیان نەدا، لە بارەی گرێبەستی تریش ناوبراو گوتیشی" چەند یانەیەك داوای یاری كردنیان لێم كرد، بەڵام بە هۆی ڕێگری كردنم نەمتوانی بچە هیچ یانەیەكی تر، گوتیشی" ئێستا ئاسودەم لە یانەكە دەمەوێ ئاستی باشتر پێشكەش بكەم، لە خولی باسكەی عێراقیش ئاستمان زۆر باشە، دەمەوێ ئەمساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە جامەكە بەرز بكەمەوە، بەداخەوە لە كوردستان هیچ یانەیەك نییە تیپی تۆپی باسكەی هەبێت جگە لە یانەی زاخۆ، بەداخەوە شاری هەولێر یانەی نییە لە خولی عێراقی زۆرم حەز دەكرد شاری هەولێر یانەیەكی لە خولی عێراقی هەبوایە.
كارزان كانەبی