بابان ئەم وەرزە جیاواز دەبێت

بابان ئەم وەرزە جیاواز دەبێت

بابان ئەم وەرزە جیاواز دەبێت
یانەی وەرزشی بابانی شاری سلێمانی ئەم وەرزەش لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەشدارە، یانەكە دەیەوێت بۆ ئەم وەرزە ئەنجامی شایستە لەسەر ئاستی یانەكانی بەشدار لە خولەكە بەدەست بهێنێت، یانەكە دەیەوێت ئەمساڵ یەكێك لە یانە ڕكابەر و بەهێزەكانی خولەكە بێت بۆ ئەوەی بتوانێ‌ پلێتی گەیشتن بە ریزی یانە نایابەكان مسۆگەربكات، لەم بارەشەوە بگار ئەنوەر یاریدەدەری تیپی تۆپی پێی یانەی بابان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: هەر چەندە یانەكەمان بەهۆی قەیرانی داراییەوە درەنگ دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ وەرزی نوێ خولی پلەیەكەكانی كوردستان، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە ماوەی كەمتر لە مانگێك تیپێكی تۆكمە و باش دروست بكەین بۆ بەشداری كردن لە خولەكە، تیپەكەمان كۆمەلێك گەنجی شاری سلێمانی و دەوروبەری و جگە لەوەش حەوت یاریزانی تیپی پار ماونەتەوە لە یانەكە و زیاتر لە 15 یاریزانی تازە گرێبەستی لەگەڵ كراوە كە پێشووتر لە یانەكانی تری كوردستان یارییان كردووە، ئامانجی ئێمەش وەكو یانەی بابان سەرەتا مانەوەیە لە خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان وە هیوای ئەوەشمان هەیە بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین و پلێتی بەدەستهێنانی خولی نایابی كوردستان هەوڵی بۆ بدەین، ئەمساڵیش ستافێكی تازەی ڕاهێنەرانمان هێناوە بەسەر پەرشتی كاپتن سەفا نوری یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی كە یەكێك لە ڕاهێنەرە دیارەكانی شارەكەیە،هەوڵدەدەین ئاست و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین، ساڵانەش خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان یانەكان زۆرن و كێبڕكێ زۆر لە نێوان یانەكان بوونی هەیە.
كارزان كانەبی

Top