بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە کۆماری ئازەربایجان ڕوویدا
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئازەربایجان ڕایگەیاند، کاتژمێر ٠٨:١٦ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی ٦٨ کیلۆمەتر ڕوویدا.
ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە لە دەریای خەزەر ڕاگەیەندرا.
چڕی ئەم بوومەلەرزەیە لە باکۆش هەستی پێکرا و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل