بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە لە ڤانواتو ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە ڤانواتو کە وڵاتێکی دوورگەییە لە زەریای هێمن ڕوویدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلە ڤانواتوی وڵاتی دوورگەی زەریای هێمنی هەژاند.
ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی 48.4 کیلۆمەتر لە زەوی و 123 کیلۆمەتر لە باشووری شاری ئیسنگاڵ ڕاگەیەندرا.
ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی زەریای هێمن لە ئەگەری ڕوودانی تسونامی هۆشداری دا.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە لەدەستدانی گیانی و ماڵی لەم ڕووداوەدا پێشکەش نەکراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت، كە ڤانواتو دەکەوێتە سەر هێڵی "ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن". كە زۆربەی جار بوومەلەرزە تێیدا ڕوودەدات.
گوڵان: سەردار خەلیل