تەقینەوەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویدا

تەقینەوەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویدا

 

 

 

 

ڕۆژی سێشەممە 5ی کانونی یەکەم، تەقینەوەیەک لە شاری پیشاوەر لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویدا و لانیکەم پێنج برینداری لێکەوتەوە کە چواریان منداڵن و تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ دە ساڵدایە.

ئەم ڕووداوە لە کاتژمێر ٩:١٠ خولەکی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕوویدا، تەقینەوەكە بۆمبێكی چێندراو بوو لە چوارڕێیانێکی قەرەباڵغی پیشاوەر، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک و گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ، پێشاوەر کە دەکەوێتە لێواری هەرێمی خێڵەکی پاکستان و لەسەر سنووری ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندایە، زۆرجار لەلایەن گروپە چەکدارە ئیسلامییەکانەوە دەکرێتە ئامانج لەوانە دەوڵەتی ئیسلامی و تاڵیبانی پاکستان.

لە یەکێک لە کوشندەترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤، لانیکەم شەش چەکداری تاڵیبان هێرشیان کردە سەر ئەکادیمیایەکی سەر بە سوپا و ١٥٣ کەسیان کوشت، كە زۆربەیان خوێندکار بوون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top