تانزانیا؛ ژمارەی قوربانیانی لافاو و زەوی لەرزین گەیشتە ٦٨ کەس
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان، کۆمیساری قەزای مانیارا کوئین ساندیگا ڕایگەیاندووە: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین و بارانبارینی بەخوڕ لە تانزانیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٦٨ کەس.
سەندیگا بە ئاماژەدان بەوەی کە ژێرخانی کارەبا و ڕێگاوبان و خانووەکانی ئەم ناوچەیە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، گوتی چالاکییەکانی تیمەكانی فریاكەوتنی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی بێسەروشوێنن.
لەئەنجامی ئەو بارانبارینەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا کاریگەر بووە، دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن لە سۆماڵ و ئەسیوپیا و کینیا.
گوڵان: سەردار خەلیل