چۆنێتی پاككردنەوەی پێستی چەور بە هەڵم لە ماڵەوە و بە شێوەیەكی سەلامەت

چۆنێتی  پاككردنەوەی پێستی چەور بە هەڵم لە ماڵەوە و بە شێوەیەكی سەلامەت

پێستی چەور هەمیشە جۆرە ئامادەییەكی تێدایە بۆ سەرهەڵدانی زیپكە، ئەویش لە ئەنجامی زیادبوونی چەوری، كە دەبێتە هۆی گیرانی كونیلەكانی دەموچاو، بۆیە پێستی چەور زیاتر لە جۆرەكانی دیكەی پێست پێویستی بە چاودێری دەبێت، هەروەها پاككردنەوەی درووست بۆ پاراستنی تەندرووستی و درەوشاوەیی پێست، یەكێك لە گرنگترین ڕێگەكانی پاككردنەوەی بریتییە لە هەڵم، بەو پێیەی سوودی جوانكاریی كاریگەری هەیە و هیچ تێچوویەكیشی نییە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێك لە سوودەكانی هەڵمی دەموچاو دەكەین، دیارترینیان ئەمانەن:

• هەڵمكردن پێست شێدار دەكات بە دەردانی چەوریی ژێر پێست.

• یارمەتی دەركردنی چەوریی پێست دەدات، ئەمەش ڕێگری دەكات لە زۆربوونی بەكتریا، بەمەش دەركەوتنی زیپكە و خاڵی ڕەش كەم دەكاتەوە، كە پێستی چەور بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

•  هەڵم پێست شێدار دەكات و شێوە لاستیكییەكەی زیاد دەكات، ئەمەش ڕێگە بە پێست دەدات تا باشتر بەرهەمە پارێزەرەكانی پێست هەڵبمژێت.

•  یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین و ئیلاستین دەدات، كە كونیلەكان دەكاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی پیسی.

• یارمەتی ڕۆیشتنی خوێن دەدات و ئۆكسجین دەگەیەنێتە پێست، لە ئەنجامدا درەوشانەوەی تەندرووست و سرووشتی بۆ پێستی چەور دەستەبەر دەكات.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top