فینلەندا هەموو سنوورەکانی لەگەڵ ڕووسیا دادەخات

فینلەندا هەموو سنوورەکانی لەگەڵ ڕووسیا دادەخات

 

حکومەتی فینلەندا كە لەم دواییانەدا هۆشداری دابوو لە داخستنی سەرجەم سنوورەکانی لەگەڵ ڕووسیا بەهۆی لێشاوی پەنابەران، بەنیازە ئەم کارە ئەنجام بدات.

حکومەتی فینلەندا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: هێلسنکی هەموو سنوورەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ماوەی دوو هەفتە بە رووی گەشتیاران دادەخات بە مەبەستی ڕاگرتنی ڕۆیشتنی بە لێشاوی پەنابەران بەرەو ئەم وڵاتە.
فینلەندا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پەنابەرانەی بێ ڤیزا زیادی کردووە کە لە ڕێگەی سنووری ڕووسیاوە دەچنە ناو وڵاتەکەیەوە، هەروەها ڕاشیگەیاند، كە مۆسکۆ "بە ئەنقەست" ئەوانی ئاراستەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top