کوشتنی ٣ منداڵ لەلایەن باوکێك لە پاریس
باوکێکی فەرەنسی تەمەن ٤١ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە 26ی ئەم مانگە سەردانی بنکەیەکی پۆلیسی کرد لە ناوچەكەیان لە پاریس دانی بەوەدانا کە سێ کچە بچووکەکەی خۆی کوشتووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی فەرەنسا، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ چووەتە بنکەی پۆلیسی ئالفۆرتڤیل لە گەڕەکی پاریسی پایتەخت و پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە کە سێ کچەکەی لە تەمەنی چوار ساڵ و دە ساڵ و یازدە ساڵیدا کوشتووە.
شایانی باسە، دوای سەردانیکردنی ماڵی ئەم پیاوە، پۆلیس تەرمی دوو منداڵی دۆزیەوە كە شوێنی چەقۆ بە جەستەیانەوە دیاربوو و تەمەكان بە پارەچە قوماشێک داپۆشرابوون. لە هەمان ماڵدا تەرمی کچە سێیەمەکە لە ژێر قەنەفەیەکدا دۆزرایەوە.
هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە داواکاری گشتیی هەرێمی ول ـ دو- مارن ڕایگەیاندووە، کە باوکی بکوژەکە چەندین جار بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی لە دژی هاوسەری پێشووی و منداڵەکانی دادگایی کراوە و سزا دراوە.
هەروەها تا ئێستا پۆلیس نەیتوانیوە دایکی ئەو منداڵانەی لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە بدۆزێتەوە و هەوڵدەدەن بە زووترین كات بیدۆزنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل