دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلار لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوکراوەتەوە، سوپای ئیسرائیل لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەیدا بۆ سەر غەززە دەستی بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری کاشدا گرتووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە زۆربەی ئەم پارەیە دراوی ئیسرائیلیە و لە بارەگای حەماس یان ماڵی دەستگیرکراوانی پەیوەندیدار بە حەماس دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها بەشێک لەو پارەیە دۆلاری ئەمریکی و دراوی عێراقی و ئوردنیە، هەروەها ئەم پارانە دەخرێنە خەزێنەی ئیسرائیلەوە.
ژەنەڕاڵ گالانت گوتی " هەرکەسێک پارەی تیرۆریستاندا بدات یان پەیوەندی دارایی لەگەڵ تیرۆریستاندا هەبێت، دەبێت بزانێت کە ئەویش ئامانجێکە و ئیسرائیل وەک ئەو کەسە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات کە ڕێگای تیرۆری هەڵبژاردووە یان فەرمانی تیرۆرەکەی داوە ."
گوڵان: سەردار خەلیل