16ڕۆژ بۆ ڕێگری کردن لە توندوتیژی بەس نییە
16ڕۆژ بۆ ڕێگری کردن لەتوندوتیژی بەس نییە و پیویست کار لەسەر تاکی کورد بکرێ بە بەردەوامی ئەویش لە ڕێگەی پەروەردە و لە قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی و کۆی ناوەندەکانی فێرکردن، تاوەکو توندوتیژی هۆکارەکانی بکرێن بە مەنهەج و قوتابیان لەسەری بخوێنن. هەروەها
ڕاگەیاندنە زۆر و زەبەندەکانی کورد کاربکەن لەسەر ئاشتەوایی خێزانی کورد و تاکی کۆمەڵگا و هاوکاری ڕێکخراوەکانی بواری ئافرەتان بن بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە، ڕاستە توندوتیژی دیاردەیەکی جیهانییە بەڵام ڕێژەییەو هەر وڵات و کۆمەڵگایەک بەجۆرێکە بۆیە ئێمەی کورد دەتوانین گەربنبڕیشی نەکەین بەبەرنامە کار بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەبە بکەین ئەویش بەڕێگایەکی درێژ خایەن تاکو تاکێکی تەنەدروست پەروەردە بکەین، لە کاتێکدا
ئێمە لەم ڕۆژەدا پێویستە وردتر كار لەسەر پرەنسیپە گرنگەكانی مافی مرۆڤ بەگشتی و ئافرەتان بە تایبەتی بكەینەوە وەك هەنگاوێك بەرەو كۆمەڵگەیەكی مەدەنی دروست بگونجێت لەگەڵ پێكهاتە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان لە كوردستان، نەك ببین بە بەشێك لە ئەجێندایەكی نەگونجاوی هێنراو لە دەرەوەی كۆمەڵگەیەك كە لە ناوچەیەكی جیاواز و بارێكی كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی جیاوازدایە، بەڕای من پێویستە هەڵمەتەكان لە چوارچێوەیەك بێت جێگەی خۆی بگرێت، ئەگەر دیراسەیەكی ورد بكرێت لە سەر ئەم پرسە پێش وەختە ئامادەکاری بۆبکرێت و چالاکێکان چالاکی وشیاری بن نەک میدیاو عەرزکردن پێویستە چالاکێکان تێکەڵ بەکۆمەڵگا بکرێت و بچێتە هەمووماڵێکی ئەم نیشتمانەوە
هەرێز کەرکوکی