نارین فەقێ بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
نارین فەقێ خانمە گۆرانیبێژی دیاری ڕۆژئاوای كوردستان,بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
نارین لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(دووری) بڵاوكردەوە كە تێكستی ئەم بەرهەمە لە لایەن شاعیری گەورەی كورد (ئەدیب چەلكی) نووسراوەو هونەرمەند و موسیزیان (هارون ئەلكی) مێلۆدی و موزیكی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (هەژار دهۆكی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی