سـەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى دەکات

سـەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى دەکات


ڕۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازى لە به‌ڕێز مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوا پێشهاتە ئەمنیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وهەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی. شاندی میوان جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

سـەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى دەکات
Top