حەنانەو ئەنبارو هەولێر باجی چی دەدەن؟؟

حەنانەو ئەنبارو هەولێر باجی چی دەدەن؟؟

لێرەدا لەم بابەتەم باسی دەسەڵاتی شیعە بە گشتی ناكەم بەلكو باسی گروپێكی شیعەی عێراق دەكەم كە دژی هەندێ شیعەی ناو عێڕاقیشن بێجگە لە دژایەتی كوردو سوننە ئەوەش لەبەر ئەوەی ئەم لایەنە شیعە راستەوخو سەر بە ئێرانن جا بە راستەوخو یان نا راستەوخو وەلایان هەژمونیان هاوكاڕییان ئینتیمایان بەرنامەو هەلستان و دانیشتنیان هەمووی سەر بە ئێرانن ئەوانیش (ئیتاڕییەكان)ن بو ئەوەی خوێنەری خوشەویست زیاتر ئاشنا ببن بەم ناو نیشانەو بەم ناوە كە (ئیتاڕ)ە، ئیتاڕیەكان واتە كێ و كێن؟ سەركردەكانیان دیارترینیان بو نموونە (نوری مالیكی هادی عامڕی قەیس خەزعەلی ئەبو فەدەك ) ئەمانە وەلائین بویێ گوتم هەندێك لایەنی شیعی چونكە ئەوانە دژی كێن؟ دژی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدرن دژی سەرایان نامەوێ باسی جیاوازی نێوان هەردوو لایەنی شیعە بكەم كە سەدرو مالیكین بەڵام هەر بو بەرچاو روونی خوێنەر سەدر شیعەیەكی عێراقی پوختە(بحتة) مالیكی شیعەیەكی تەواو سەر بە ئێڕانەو مەرجعی قومە پێچەوانەی سەدر كە مەرجعی باڵای حەنانە (نەجەف)ە
بوچی دەلێم حەنان و هەولێر و ئەنبار باجی چی دەدەن؟ دوای كوتا هەلبژاردنەكانی عێراق لە ٢٠١٨ كەوا سەدرییەكان ٧٣ كورسیان بەدەست هێناو بونە براوەی هەڵبژاردنەكان و بەپێی یاسایی هەلبژاردنەكانی عێراق لیستی زوورینە دەبێتە پێكهێنەری حكومەت بەڵام ئەوەی لێرەدا روویدا پێچەوانەبو وەك سەردەمی عەلاوی لێهات كاتێ لە ٢٠١٠ براوەی هەلبژاردن بو بە ٩١ كورسی بەڵام بەپێی ڕێككەوتنێكی ئێرانی و ئەمریكیەكان هەمواری یاساكەیان كردەوە لە پێناو بەرژەوەندی نوری ماڵیكی
لێرەدا سەدر و پارتی و حیزبی تەقەدومی حەڵبوسی هاوپەیمانیەتێكی سێ قولیان پێك هێنا بو پێكهێنانی حكومەت بەڵام لێرەدا ئیتاڕییەكان ئەمەیان پێ قبول نەكرا ئێران هاتە سەر خەت چەندین پەیامی توندو هەرەشە ئامێزیان بە سەدر دا كە ئەگەر حكومەت بێی ئیتارییەكان پێك بهێنرێت عێراق دەبێتە گومێكی خوێناوی ئەوەبو سەدر لە پەرلەمان كشایەوە هاوپەیمانیەتیەكە هەلوەشایەوە ئیتارییەكان بوونە یاریكەری سەرەكی لە گورەپانی سیاسی عێراق ئیتر هاتنە لای جەنابی سەرۆك بارزانی و لاپەرەیەكی نوێیان هەڵدایەوە بڕیاریان دا هەموو مەرجەكانی كورد جێ بەجێ بكەن( بێگومان ئەمە جاری یەكەم و دووەم و سەدان نیە شیعەكان پێش پئكهێنانی حكومەت دێنە لای سەركردایەتی كورد هەموو نەرمیەك دەنوێنن هەر هندە هەتا حكومەتەكەیان پێ پێك بهێنرێت دوای ئەوە رودەدات ئەوەی هەموو چوار سال جارێك روودەدات كەوا دژایەتیكردنی كورد و كوردستانە)
كاتێ حكومەتەكەیان پێك هێنا و (ببورن كە ئەو قسەیەش دەكەم كەوا كاریان بە كورد نەما شەرعیەتیان دا بە حكومەتەكەیان) ئیتڕ ئەوە رودەدات ئەوەی دەبینن مووچەی سێ چوار مانگە نەنێردراوە كە ئیستیحقاقێكی شەرعی خومانە
لێرەدا ئیتاڕییەكان چیان كرد بەرنامەیان چیە و پلانیان چی بوو؟؟
ئێمە پێمان وایە ئەوان لەبیریان چوە كاتێ هاوپەیمانیمان لەگەل دوژمنی نێوخوی ئەوانمان پێك هێناوە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ئەوان تولە بكەنەوە چون بەچی؟؟
ئەوان (ئیتاڕییەكان) سەیریان كرد دژایەتی حەنانە قورسەو باجی دەبێ هەروەها دژایەتیكردنی راستەوخوی كورد بەتایبەت تڕ بارزانیش هەروا قورسە بویێ پەلاماریان دا سوننە لە سوننەكانیش كێ ؟؟ بێگومان حەلبوسی كە بەرای خوم حەلبوسی لای ئەوان تڕسناك بو چونكە كەسیایەتیەكی بەهێزی بوخوی دروست كردبوو لە ئەنبار كە بەهیچ شێوەیەك دەستی مێش و مەگەزەكانی حەشدو ماعش نەدەگەیشتە ناو ئەنبار بویێ بە دادگا سەختەكانیانەوە لە كەسایەتی حەلبوسیان دا و خاپوریان كرد كە بەرای خوم داهاتووی سیاسی ناوبراویان كوتایی پێهینا شیعە ئێڕانیەكان لەم پلانەیان پێشهاتە(سابقە) یان زوورە وەك ئەوەی لە تاریق هاشمیان دا و دەربەدریان كرد كەوا بەرای خوم هاشمی یەكێك بو لە بەهێزتڕین سەركردە سوننەكان هەروەها رافع عیساوی خال عوبێدی
ئەوەی زوور گڕنگەو جێی تێبینیە ئەوەیە ئایا بوچی وا بە ئاسانی كوتاییان بە حەڵبوسی و سوننە هێنا بەڵام ئەوەیان بەرامبەر بە سەدرو بارزانی پێ نەكرا؟؟
چونكە حەڵبوسی هێزی چەكداری نیە بەڵام سەدر سەرای هەیە كورد پێشمەرگەی هەیە سەرەرای ئەمەش تا ئێستاش ئێمەو سەدریش باجی ئەو هاوپەیمانیەمان داوەو بەردەوامیش دەدەین نزانم تا كەی؟؟ ئەوەتا لەجیاتی هێرشی سەربازی بەدیلیان هەیە ئەویش دادگای بەناو فیدرالی عێراقە
ئەم دادگایە بە هەموو مانای ووشە ئێڕانیە و بو ئێران كاردەكات لە ئەسل و بنەرەتدا بو لاواز كردن و ڵێدانی كورد دامەزراوە نموونەشمان زوور زوورە سەدان بریاری دادگا هەیە تەنهاو تەنها بو دژایەتی كوردو كوردستانە بویێ ئێمە وا باجی ئەو هاوپەیمانیە دەدەین كەوا ئێران و گڕوپە ئێڕانییەكان لێی رازی نەبون بەدڵیان نەبوو كەواتە هەر هاوپەیمانیەتیەك بكرێ بەدڵی ئێران نەبێ باجی لەگەڵدایە باجەكەش زوورمان دا دژی پێشمەرگە راوەستان دژی نەوت دژی غاز دژی مادەی هەلبژاردن بازنەكان دژی كورسی پێكهاتەكان دژی ماددەی ١٤٠ دژی قەوارەی هەرێم دژی كورد لە كەركوك.

 

 

 

Top