مەسرور بارزانى پێشوازىی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانیا کرد
ئهمڕۆ چوارشەممە 22/11/2023، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازىی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی بە سەرۆکایەتیى مارشاڵ سامى سيمپسن، گهوره ڕاوێژكارى بهرگريى بهريتانى له ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا كرد.
له كۆبوونهوهکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاریى ئەمنی و سەربازیى دوولایەنە کرا.
تەوەرێکی کۆبوونەوەكه تایبەت بوو بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریى ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی یاسایی و دەستووریى هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بگێڕێت.