بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ پلە لە ئەندەنوسیا ڕوویدا
لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی توبلۆ لە دوورگەکانی هالماهێرا لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا ڕوویدا.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١١٩ کیلۆمەتر لە زەویەوە ڕوویداوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.
دەزگای کەشناسی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند: کە مەترسی ڕوودانی تسونامی لە ئارادا نییە، بەڵام هۆشداریی دا لە ئەگەری ڕوودانی دوای بوومەلەرزە.
گوڵان: سەردار خەلیل