بەهۆی لافاو لە کۆماری دۆمینیکان ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو لە کۆماری دۆمینیکان ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە کۆماری دۆمینیکان لە دەریای کاریبی ٢١ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی باری لەناکاو، تا ئێستا ٢١ کەس بەهۆی ئەو لافاوەوە گیانیان لەدەست داوە کە بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی لە ١٧ی مانگی 11 ەوە کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتە هەبووە ، چوار کەسیان هاووڵاتی ئەمریکی بوون و دوو کەسیشیان هاووڵاتی هایتی بوون.

لویس ئەبیندەر سەرۆکی دۆمینیکان ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە ڕاگەیاند. 

 چالاکییەکانی گەڕان و فریاگوزاری لەم وڵاتە بەردەوامە و لە ١٤ پارێزگادا هۆشداریی سوور ڕاگەیەندراوە، بەرپرسانیش هەست بە نیگەرانی دەکەن لە زیادبوونی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان. 

بەهۆی لافاوەکەوە ١٥٨٣ خانوو زیانیان بەرکەوتووە و ٧ هەزار و ٩١٥ کەسیش ناچاربوون بەرەو ناوچە ئارامەکان کۆچ بکەن. هەروەها باران بارین چەندین ناوچەی بێ کارەبای کرد.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top