هێزە چەکدارەکانی یەمەن: دەستمان بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیل داگرت
![هێزە چەکدارەکانی یەمەن: دەستمان بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیل داگرت](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20231119230900_original_39.jpg )
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی سەر بە ئیسرائیلی لە دەریای سوور و گواستنەوەی بۆ کەناراوەکانی ئەم وڵاتە پشتڕاست کردەوە.
کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئەلمەسیرە"ی یەمەن، ئێوارەی ڕۆژی (یەکشەممە) لە ماڵپەڕەكەی خۆیدا ڕایگەیاند ، فەریق "یەحیا سەریع"، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، بەیاننامەیەکی فەرمی خوێندووەتەوە و ڕایگەیاندووە، کە هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی… فەرمانی "سەیدعەبدولمەلیک ئەلحوسی" "، ڕێبەری بزووتنەوەی "ئەنسار الله"، هێزی دەریایی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دەریای سوور ئەنجامدا و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی سەر بە ئیسرائیل یەکێک بوو لە ئەنجامەکانی.
گوڵان: سەردار خەلیل