بڕۆنۆ بیر لە رۆیشتن دەكاتەوە لە مان یونایتد

بڕۆنۆ بیر لە رۆیشتن دەكاتەوە لە مان یونایتد

بڕۆنۆ بیر لە رۆیشتن دەكاتەوە لە مان یونایتد
بڕۆنۆ فێرناندێزی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی پورتوگالی تەمەن 29 ساڵ كە ئێستا خەریكی ئەنجامدانی یارییەكانیەتی لە خولی یانەكانی ئینگلیزی لەگەڵ تیپی شەیتانە سورەكان، بەڵام بە گوێرەی هەوڵی ژمارەیەك لە میدیای عەرەبی ئەگەری هەیە بڕۆنۆ هەمان كاری ڕۆنالدۆی هاونیشتمانی دووبارە بكاتەوە و ڕوو لە خولی سعودی بكات و لەگەڵ یانەی هیلال گرێبەست واژوو بكات، ڕۆژنامەی(الیوم)ی سعودییەش ئەوەی ئاشكرا كردووە یەكێك لە یانەكانی خولی رۆشنی سعودی دەستەوارییەكی بە بڕی 100ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی كاپتنی یانەی مانچستەریونایتد كردوە بۆ ڕازی كردنی بۆ هاتنی بۆ سعودیە، ڕۆژنامە عەرەبیەكە ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا یانە سعودییە كەبەفەرمی گفتوگۆیان لەگەڵ یانەی مان یونایتد دەست پێ دەكەن بۆ ڕێكارەكانی گواستنەوەی بڕۆنۆ، لە هەمان كاتدا ئێستا بڕۆنۆ بە یەكێك لە یاریزانە كاریگەرەكانی یانەی مان هەژماردەكرێ و ڕۆلێكی كارای هەیە لە پێكهاتەی یانەكەی، تاكو ئێستاش تێن هاگی ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانە ئینگلیزیەكە هیچ قسەیەكی نەكردوە لە سەر ڕۆیشتنی ئەم یاریزانە،یانەی هیلال هەوڵ دەدات لە هاوینی ساڵی داهاتوو ئەم كارە بە ئەنجام بگەیەنێ، گرێبەستی بڕۆنۆی تەمەن 29ساڵ لە ساڵی 2026لەگەڵ یانەی مان یونایتد كۆتایی دێت، ساڵی 2020 یانەی مان یونایتد لە بەرامبەر 65ملیۆن ئەو یاریزانەی لە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگاڵی گواستۆتەوە خولی ئینلگیزی.
كارزان كانەبی

Top