لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕۆژی چوارشەممە 15ی ئەم مانگە لە شاری سرینگار لە ویلایەتی کشمیر کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای هیندستان پاسێک کەوتە ناو دۆڵێکی قووڵی ٢٥٠ مەترییەوە و بەهۆیەوە بەلانیکەم ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ی دیکەش برینداربوون.
تیمەكانی فریاکەوتنی کشمیر دوای گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە، دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری بۆ لێقەوماوان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بێ بایەخی شۆفێری پاسەکە بووەتە هۆی ئەوەی ئەم ڕووداوە جددیتربێت و ترسی ئەوە هەیە ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەرزببێتەوە ، ڕووداوی هاتووچۆ لە هیندستان زۆر ڕوودەدەن بەهۆی خراپی ڕێگاوبان و خراپی کوالێتی ئۆتۆمبێلەکان و پابەندنەبوون بە یاساکانی لێخوڕین.
گوڵان: سەردار خەلیل