ئومێد كوردی:ئاواتمە ببمە ناودارێکی دڵ پاک و درووست لەکۆمەڵگادا
ئومێد حسین ناسراو بە (ئومێد کوردی)ساڵی 1972 لەشاری سلیمانی لەدایکبووە ئومێد کوردی لەساڵی 2006 وە دەستی بەنووسینی تێکستی شعیر کردووە خاوەنی چەند بەرهەمێکی بڵاوکراوەیە بەناوەکانی
کتێبی شیعری تریفەی مانگاشەوکەلەساڵی 2013 چاپکراوە
سیدی دەنگی . ساڵی 2014سیدی دەنگی . ساڵی 2016
سیدی دەنگی . ساڵی 2018 کوردی ئێسشات بەردەوام خاوەنی هەوادارای خۆیەتی و خزمەت بەئەدەبیاتی کوردی دەکات لەدیمانەیەکی تایبەتدا وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵان دەداتەو
دیمانە/مەریوان حەکیم جەباری
*شیعر بۆکێ دەنووسیت.
-شیعر بۆ ئەو مرۆڤانەی دڵم هەڵیبژاردوون . بۆ سروشتی جوان . دەنووسم
*لەڕێی نووسینی شیعرەوە دەتەوێت چی بەکۆمەڵگا بگەیەنیت .
-دەمەوێت ڕاستگۆیی لەئەوینەکانمدا بۆکۆمەڵگای بەیان بکەم .
*پێویستە نوسەر بڵاو کراوەی هەبێت.
-بێگومان تاکو بەرهەمەکانی لەدونیای جوانی شیعردا ببینرێت.
*ئایە بەرهەمی بڵاو کراوەت هەیە..
-بەڵێ خاوەنی چوار بەرهەمم,کتێبێکی شیعری و سێ سیدی دەنگی بەناوەکانی (ڕازی تەمەن-تریفەی مانگە شەو- نازداری هەنسکی دڵێ).
*تاچەند شاعیرانی ئێستا توانیویانە جێگەی خۆیان لەدڵی هەوا داراندا بکەنەوە.
-ناتوانین بڵێین هەرچی دەستی دایە قەڵەم و چوار شیعری نوسی ئیدی خاوەن هەواداریان هەیە,وە هەر شاعیرەو کەسایەتێکی تایبەت بەخۆ هەیە .
*کۆڕ و سیمینارەکان بونەتە جێی سەرنجی هەوادارانی شیعر ئایە تاچەند تۆ بایەخ بەچالاکییەکان دەدەیت.
-زۆر گرنگیان پێدەدەم بەپێی مەجال ئامادەی چالاکیەکان دەبم
*ڕۆڵی شاعیر چیە لەکۆمەڵگادا شیعر ئەتوانێت ئاراستەر کۆمەڵگا بگۆڕێت .
-لەهەموو سەردەمەکاندا شاعیر ڕۆڵی خۆی هەبووە,شاعیر بەشیعرەکانی توانیویەتی وەک دەنگێکی ناڕازی یا چەوساندنەوە یا ئازاری گەل و میللەتەکەی داڕێژێت و هونەرمەندان لەڕێگای ووتاف و نەشیدەکانیانەوە بگەیەنە گوێی گەلان .
*پێویستە شاعیر ئامانجی دیاری کراوی هەبێت؟
-بەڕای من بەڵێ بەڵام ئامانجەکان زۆرن لەهزری شاعیراندا شاعیر دەبێت تەنها خۆی بەئامانجێکەوە نەبەستێتەوە.
*چ ڕێبازێکی ئەدەبی بەکاردێنیت.؟
-بەزۆری ڕێبازی (ڕۆمانتیک) خۆشەویستی . وە چاندانەیەک لەپەخشانە شیعرو . چیرۆکە شیعرم هەیە . بەردوام هەوڵ دەدەم بۆ ڕێبازەکانی تریش.
*ئایە ڤیستڤاڵەکان بونەتە جێی متمانەی شاعیران.؟
-هەمووی نا چونکە بەڕا من ئەویش بۆتە برادەرایەتی و یەکتر ناسین هەومووی ناخوێندرێتەوە
کێبڕکێ کارێکی باشە بەڕای من زۆر گرنگیشە بەڵام کێبڕکێی مەردانە نەک ڕک لێبونەوە .
*ئێستا لەو ئاستەی کەخۆت ئەتەوێت..؟
-تموحات زۆرە هەرکەس لەهەر بوارێکا بێت دەبێت تموحی زیاتربێت،
*وەزارەتی ڕۆشنبیری تاچەند بایەخی بەنوسەران و شاعیران داوە.
-کاریان کردووە بەڵام زۆرنا ئەبێت نوسەر شاعیر خۆی لەهوڵدابێت .
*تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بونەتە سەکۆیەک بۆ ناساندنی هونەر لەم سەکۆیەدا.
-بەڕای من بەڵێ زۆریش.
*بەکێ دەوترێت شاعیر یان چی جۆرە تێکستێک پێی دەوترێت شیعر.
-هەموو کەسێک کەپێنوسی لەدەست گرد احتراماتم بۆی هەیە و ڕێزی لەلامە بەڵام ناتوانرێت بەهەمووی بڵێین شاعیر.چونکە ناوێکی مەزنە.
نەخێر تێکستی جوان لەهەموو دڵێکی جوانا جێی خۆی دەکاتەوە.
*هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی بەشداربووان لەکۆڕو سیمینارەکانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری بۆچی دەگێڕیتەوە.؟
-چەند هۆکارێکی هەیە زۆری بۆری پێوە دیارە و تنسیق نیە لەبەینی ڕێکخراوەکاندا بۆ کات و ساتی کۆڕەکان.
*وەک شاعیرێک ئاواتی چی دەخوازیت بۆ ئایندە؟
-ناودارێکی دڵ پاک و دروست لەکۆمەڵگادا
*دوا وتەتان بۆ گۆڤاری گوڵان؟
-بەئومێدم جێی تەواوەتی خۆی وەک دەزگایەک گرنگی باش بدات بەڕۆشنبیران و شاعیران