یانەی شەترەنجی مەلیك كرایەوە
یانەی شەترەنجی مەلیك كرایەوە
لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی حكومی و ژمارەیەك لە خۆشەویستانی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر یانەی وەرزشی شەترەنجی مەلیك كرایەوە، ئامانج لە كردنەوەی ئەم یانەیە بۆ پێشخستنی ئاستی یاری شەترەنجە لە شاری هەولێر و برەودانە بەم یارییە لە سنوری پارێزگای هەولێر، لە بارەی كردنەوەی ئەم یانەیەش داناجەمال غەفوری ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی شەترەنجی مەلیك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: كردنەوەی یانەیەكی تایبەتمەند بەم یارییە لە ئەنجامی كۆمەلێك دەستكەوت و ئەنجامی شایستە كە پێشووتر وەكو سەنتەر بە دەستمان هێنابوو، كە پێشووتر نەمان دەتوانی بەشداری چالاكییەكان بكەین بەهۆی ئەوەی كە ئێمە سەنتەر بووین نەك یانە، بۆیە ناچار بووین كە یاریزانەكانی خۆمان بدەینە یانەكانی تر و ئەنجامەكانیش بۆ ئەوان بێت لە پاڵەوانیەتیەكان، زیاتر لە 15 یانە یاریزانانی ئێمە یارییان بۆ كردونە و ئەنجامان هێناوە لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان، هۆكارەی بۆ ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئەوەی لەمە بەدواوە بەناوی خۆمان بەشداربین و ئەنجامەكەش بۆ خۆمان بێت، دەمانەوێ پەرەی زیاتر بەم یارییە بدرێت و ببێتە پرۆگرامی خوێندن و هەم بە خوێندن و تواناكانیان بێت،زۆرترین یاریزان لە دەوری خۆمان كۆبكەینەوە، هەروەها لە پاڵەوانێتی عێراقی لە ئاستی تاك 9 مەدالیامان هێناوە 5زێر و دوو بڕۆنزی و دوو زیو، ئەوەش ئەنجامێكی گەورە لە هەموو هەولێر 7زێر هاتبوو پێنج بۆ سەنتەرەكەی ئێمە بوو ئەوەش پاڵنەرێكی باش بوو بۆ ئەوەی بتوانین ئەو سەنتەرە بكەینە یانە، هەوڵ دەدەین لە داهاتوو زۆرترین پاڵەوان دروست بكەین بۆ شاری هەولێر.
كارزان كانەبی