شورتە لە هەولێری بردەوە

شورتە لە هەولێری بردەوە

لە خولی پیشەگەرانی عێراقی
شورتە لە هەولێری بردەوە
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی پیشەگەرانی یانەكانی عێراقی یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی شورتە لەم یارییەشدا لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو لا هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكە، بەڵام ئەم گێمە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكە ڕاهێنەرانی هەردوو یانە گۆڕانكارییان لە پێكهاتەی یانەكەین ئەنجامدا بە ئامانجی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە لەم ناوەشدا یانەی شورتە دوو گۆڵی تۆماركرد، لە بەرامبەریشدا هەولێرییەكان هەوڵی خۆ رێكخستنەوەیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەكە بگۆڕن و ناوبژیوانی یارییەكەش یاریزانێكی شورتەی بە كارتی سور كردە دەرەوە، هەولێرییش لە خولەكی 88ی یارییەكە گۆلێكی جوانی لە رێگەی زێدان جەبار تۆماركرد،بەڵام سەرئەنجام یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەی شورتە بە كۆتایی هات بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ و هەولێر سێ‌ خاڵی گرنگی لە دەستدا. لە چوار یاری خاوەنی تەنیا 4خاڵە.
كارزان كانەبی

Top