تۆپی پێی دهۆك دەچێتە لوتكە

تۆپی پێی دهۆك دەچێتە لوتكە

تۆپی پێی دهۆك دەچێتە لوتكە
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی دهۆك بە كۆمەلێك گۆڕانكارییەوە دەستی بە مەشقەكانی كردوە بۆ بەشداری كردن لە خولی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی، لەگەڵ ئەوەشدا دهۆك كۆمەلێك یاریزانی بەتوانای لە سەر دەستی سلێمان ڕەمەزانی ڕاهێنەری كوردی شارەكە كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ كێبڕكێ لەگەڵ یانە گەورەكان بكات، دهۆك هەر چەندە گرفتی دارایی هەبووە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی شارەكە بەلێنی هاوكاری كردنی پێدراوە، لە دوو یاری دەست پێكی وەرزی نوێ خولی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی دوو سەركەوتنی گرنگی بە سەر یانەكانی شورتە و نەورۆز بەدەست هێنا و شەش خاڵی كۆكردۆتەوە، دەستەی كارگێڕی یانەكە و ستافی ڕاهێنەران دەیانەوێ درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن لە سەر دەستی ئەو كۆمەڵە یاریزانە بەتوانا، وەرزی ڕابردوو دهۆك یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكە بوو، ئامانجی یانەكەش تەنیا مانەوە بوو لە خولی پلە نایاب، ئەمساڵ دهۆكی جیاواز دەبینرێ و دەیەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزە تۆماربكات و ببێتە یەكێك لە یانە سەرسەختەكانی خولەكە بۆ ئەوەی زۆرترین ئەنجامی شایستە دەستەبەر بكات، كارگێڕی یانەكەش بەلێنی بەردەوامی پێداون بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لەم وەرزە تۆماربكەن و ژمارەی خاڵەكانیشیان زیاتر بكەن و هەمووی بە یەك دەست و بە یەك ئەنجام ئامانجیان سەرخستنی ناوی دهۆكە لە خولی پیشەگەرەكانی عێراقی.
كارزان كانەبی

Top