كوردێكی كەركووك 18ساڵە پاڵەوانە

كوردێكی كەركووك 18ساڵە پاڵەوانە

كوردێكی كەركووك 18ساڵە پاڵەوانە
یاری تایكواندۆ هەر چەندە لە كوردستان وەكو پێویست گرنگی پێ نەدراوە، بەڵام یاریزانانی ئەم یارییە بەردەوام لە هەوڵی بەرەووپێشبردنی ئاستی ئەم یارییەن و دەیانەوێ یاریزانی تر پەڵكێشی ریزی ئەم یارییە بكەن، محەمەد جەبار یەكێك لە یاریزانە كوردەكانی شاری كەركووك لە ریزی هەڵبژاردەی تایكواندۆ عێراقی لە ئاستی پێشكەوتووان بەردەوام ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە لە بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، لە ئێستادا ڕووی كردۆتە بواری ڕاهێنەری لە شاری كەركووك، لەم بارەشەوە محەمەد جەبار یاریزانی تایكواندۆی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ماوەی هەژدە ساڵە زۆرترین ئەنجامی شایستەم هێناوە بۆ شاری كەركووك و چەندین ساڵ لەسەر یەك پاڵەوانی عێراق بوویمە وەكو كوڕە كوردێك، لە ئێستاشدا من وەكو یاریزان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق و وەكو ڕاهێنەریش لە یانەی سۆلاڤی كەركووك بەردەوامم لە وەرزش كردن، دەمەوێ لە ماوەی داهاتوو خزمەتی زیاتری ئەم بوارە بكەم و بتوانم زۆرترین ئەنجامی شایستە وەكو كوردێكی كەركووك بەدەست بهێنم و زۆرترین یاریزانیش دروست بكەم بۆ شارەكەم.
كارزان كانەبی

Top