سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا داوای پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ چین دەکات

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا داوای پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ چین دەکات

 

ئەنتۆنی ئەلبانیس ڕایگەیاند: کە پێویستە کێبڕکێی جیۆستراتیژی لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئامانجی خۆیان بۆ پەرەپێدانی بازرگانی "بێ بەربەست" لەگەڵ چین ڕاگەیاند. 

ئەنتۆنی ئەلبانیس، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، لی کیانگ، داوای "دەستپێکردنەوەی بازرگانی ئازاد و بێ بەربەست" لەگەڵ چیندا کرد.

ئەلبانیس، یەکەم سەرۆکی ئوسترالیایە کە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا سەردانی چین بکات، ئاماژەی بە قەیرانی کەشوهەوا، ئاسایشی خۆراک و تاوانی سنووربەزێنی وەک بوارێک هێنایەوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین دەتوانێت باشتر بێت.

ئەلبانیس ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت کێبڕکێی جیۆستراتیژی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەربکرێت، بە ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین کە گرنگترین هاوپەیمانی ئوسترالیایە.

باجی گومرگی فەرمی چین و بەربەستە بازرگانییە نافەرمییەکان بوونەتە هۆی زیان گەیاندنی ساڵانە بە بڕی 20 ملیار دۆلاری ئوسترالی (13 ملیار دۆلار) بۆ کاڵاکانی وەک خەڵوز و شەراب و گۆشتی مانگا و جۆ و لوبستر .  

چین و ئوسترالیا لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕایانگەیاند، کە کار لەسەر چارەسەری کێشە بازرگانییەکان دەکەن.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top