بەردەوامی بۆردومانی شەوانە بۆ سەر غەززە لەلایەن فڕۆکه جه نگییه کانی ئیسرائیلەوە

بەردەوامی بۆردومانی شەوانە بۆ سەر غەززە لەلایەن فڕۆکه جه نگییه کانی ئیسرائیلەوە

 

هێرشی قورس و بێ وەستانی فڕۆکه جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە هەموو کاتژمێرەکانی شەودا بەردەوامە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە بەردەوامن و جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دەیان فەلەستینی کوژران و بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی "وەفا"، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ماڵێکیان لە ناوچەی زەوایدە لە بەشی ناوەڕاستی غەززە بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا دەکەس گیانیان لەدەست داوە.

هەڕوەها له ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەڕ ماڵێک لەسەڕ شەقامی پارێزگا له ناوچەی خان یونس دوو که س گیانیان له ده ستداوه كە یەكێكیان منداڵە و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.

هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی شاتی و دەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا بە درێژایی شەو بەردەوامن.

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ، لەوانە دێرئەلبەلەح، ئەلبریج و کەمپی پەنابەرانی ئەلمەغازی لانیکەم ١٠ کەس کوژران و بریندار بوون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top