لەهێرشی بۆکۆحەرام لە کامێرون؛ 16 هاووڵاتی مەدەنی كوژران

لەهێرشی بۆکۆحەرام لە کامێرون؛ 16 هاووڵاتی مەدەنی كوژران

 

 

 

بەپێی هەواڵی میدیا نیشتمانییەکان، ئەندامانی بۆکۆحەرام لە شاری لیمان لە ناوچەی باکووری دوور هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی

لە پەلاماری ڕێکخراوی تیرۆریستی بۆکۆحەرام لە کامێرون ١٦ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

دوای ئەم هێرشە هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچەکە دەستپێکرد.

لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لە توندوتیژی بەکۆمەڵ لەلایەن بۆکۆحەرامەوە کوژراون کە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ەوە لە نەیجیریا چالاکیان هەیە.

هەروەها ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هێرشەکانی لە وڵاتانی دراوسێی سنووری وڵات، چاد و نیجەر ڕێکدەخات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top